بارزانی: هەڵمەت و پروپاگندەی میدیای زاڵمانە دژی هەرێمی كوردستان هەیە
خواكوڕك
مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەدیمانەیەكی دا لەبارەی رەوشی دارای و وەزعی هەرێمی كوردستان دەلێت، ماقووڵ نييه كه‌سێك وا تصور بكات ئيمكانيه‌ت هه‌يه و ئه‌و قه‌يرانه به‌رده‌وامه، ئاشكرايه، ئێمه تووشى شه‌ڕى داعش بووينه و شه‌ڕى داعش زۆر به خه‌رجييه و وه‌ره له ناو شه‌ڕدا له رووى ماددى لێكى بده‌ره‌وه و 1050 كليۆمه‌تره و ئيهمالى بكه‌يت داعش زيانت پێ ده‌گه‌يه‌نێت و ده‌بێت ئيمكانيه‌تى بۆ دابين بكه‌يت و هێڵى به‌رگرى به‌هێز بكه‌يت. بودجه بڕاوه و ئێمه دواى بودجه بڕين نه‌وتمان ره‌وانه كرد و دابه‌زينى نرخى نه‌وت و مليۆنێك و 800 هه‌زار ئاواره هه‌مووى تێچووى هه‌يه و ئه‌و سيستمه نا مۆفه‌قه‌ى ئيدارى ئێمه و ئه‌و گه‌نده‌ڵييه‌ى هه‌يه هۆكار بوون و له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر 600 مليار دۆلارمان هه‌بوايه وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌وترێت 600 مليار دۆلارى هه‌يه، له كاتێكدا هه‌موو بودجه‌ى عێراق له 10 پازده ساڵى رابردوودا 600 مليار دۆلار نه‌بووه و كێ بڕوا به‌وه ده‌كات، هه‌ر كه‌سێك عه‌قڵ به‌كاربهێنێت بڕوا به‌وه ناكات. هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ينه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كێشه‌يه چاره‌سه‌ر بكرێت و زۆر ناخۆشى ده‌بينين كه ده‌بينم ميله‌تى ئێمه زه‌حمه‌ت ده‌كێشێت و منداڵ و بچووكيى گه‌له‌كه‌مان ئه‌سته‌م ببينن و كه‌ره‌م بكه‌ن هه‌موو حزب و هه‌موو لايه‌ك پاره ئه‌وه‌نده‌يه و ئيداره‌ى پێ بكه‌ن. هه‌ڵمه‌تێكى پڕوپاگه‌نده‌ى زاڵمانه هه‌يه و ته‌حريز هه‌يه و پێويسته خه‌ڵكى ئێمه مولاحه‌زه‌ى ئه‌م وه‌زعه بكات و هه‌وڵه‌كانيش به‌رده‌وامن و هه‌موو هه‌وڵێكيش ده‌ده‌ين ئه‌و قه‌يرانه چاره‌سه‌ر بكرێت.
هەر لە دیمانەكەدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان گوتیشی، به ته‌ئكيد له‌گه‌ڵ يه‌كێتى زۆر گرنگه پارتى و يه‌كێتى رێكبكه‌ون، به‌ڵام قه‌تعه‌ن پارتى ناگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنى پێنج قۆڵى و ده‌بێت هه‌موو حزبه‌كان به‌شدار بن و نه‌ك بوترێن پارتى و چوار حزبه‌كه و ئه‌و ده‌سته‌واژه‌يه‌م قبووڵ نييه و پارتى جارێكى ديكه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى پێنج قۆڵى، به‌لانى كه‌م ئه‌و حزبانه‌ى به‌شدارن له په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ئه‌وانه‌شى نوێنه‌ريان نييه ده‌بێت راوێژيان پێبكرێت و من خۆم مانعم نييه هه‌موويان به‌شدار بن له كۆبوونه‌وه‌كان، به‌ڵام پێنج قۆڵى ته‌واو هەروەها بارزانى گوتیشی: ئه‌م قه‌يرانه حزبه‌كان درووستيان كردووه و نازانم ده‌توانن چاره‌سه‌رى بكه‌ن يان نا به‌ڵام به ته‌ئكيد ئه‌وان درووستيان كردووه. با كه‌سى يه‌كه‌مه‌كان كۆببنه‌وه و كێ رێى لێ‌گرتوون.. ئه‌وان كۆده‌بنه‌وه و سه‌ركردايه‌تى و مه‌كته‌ب سياسييه‌كان كۆده‌بنه‌وه، گوتیشی، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه نييم، چونكه وا نييه، ئه‌گه‌ر حزبن ئه‌وا قياده‌ى حزبه‌كان ده‌كرێت كۆببنه‌وه و ئه‌گه‌ر شه‌خسه ئه‌ى بۆچى ئه‌و هه‌موو ديعايه ده‌كه‌ن و دكيتاتۆريه‌ت و فه‌ردييه‌ت و ئه‌مه چ مانايه‌كى هه‌يه.
هەر لەبارەی درێژەكێشانی كێشە ناوەخۆیەكانی هەرێمی كوردستان بارزانی گوتیشی، منيش ئه‌و پرسياره ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌نده درێژه‌ى كێشا چه‌ند جار بانگهێشتم كردن، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون، ئێستا ره‌وشه‌كه له‌بارتره و ئاماده‌ييان هه‌يه بێنه پێش و قه‌يرانه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. منيش ئه‌و پرسياره ده‌كه‌م بۆ نايه‌نه پێشه‌وه دەشلێت، من موباده‌ره‌م كرد و هه‌موو لايه‌نه‌كانم بانگهێشت كرد، هه‌موو ده‌رگايه‌كم كرده‌وه، ئه‌گه‌ر نايه‌ن، ئێمه‌ش به‌رنامه‌ى ديكه‌مان ده‌بێت و ئێستا كاتى نييه باسى بكه‌ين. ئه‌و پرسياره‌ش هه‌يه جارێ ده‌بێت بگه‌ڕێين بزانين كێن سه‌ركرده‌كان هه‌ندێك حزب سه‌ركرده‌كانيشى ديار نيين تا بێن حازر بن.
لەبارەی ئايا سه‌ردانى ئێران ده‌كه‌ن كه زۆر جار بانگهێشت كراوون بارزانی گوتیی: هه‌ركاتێك ره‌وشه‌كه گونجاو بوو ده‌چم.