فڕۆکەیه‌كی جەنگی ئێرانی بارەگایەکی حزبی دیموکرات بۆردوومان کرد

فڕۆکەیەکی جەنگی ئێرانی بارەگایەکی حزبی دیموکراتی ئێران یان لە سنوری ناحیەی سمیلانی سەر بە قەزای چۆمان بۆردوومان کرد.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) ، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی جەنگی ئێرانی خانوێكی لە گوندی دێگەی سەر بە ناحیەی سمیلان كه‌ بارەگایەکی حزبی دیموکرات بۆردوومان کرد.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان بە كوردستان24ی راگەیاندووه‌: تۆپخانەكانی ئێران كوێستانی بەرزین و گوندەكانی كەتینە و بن پەرێز لە سنووری ناحیەی سیدەكان تۆپباران دەكەن، بەوھۆیە ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەكە كەوتووەتەوە.

Back to top button