نوێنەری ( یوئێن ) لە بارەی شنگال داوایەک ئاراستەی بەغدا و هەولێر دەکات

 

 

جینین بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق روو لە دەسەڵاتدارای هەولێر و بەغدا دەکات و ڕایدەگەیەنێت بۆ خزمەتکردنی کوردی ئێزدی و شنگال رێکبکەون

 

نوێنەری یوئێن بە بۆنەی شەش ساڵاەی پەلاماردانی شنگال لە لایەن داعشەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە ، لە راگەیاندراوەکەدا  هاتووە ئەوەی وادەکات گەشبین بین ، پێداگیری ژمارەیەکی زۆری ئێزدییانە، کە هەوڵ بۆ ئازادی و دادپەروەری بۆ کۆمەڵگەی خۆیان دەدەن، نەهامەتی ئەوان هێشتا کۆتایی نەهاتووە، هێشتا خەڵکی شنگال دەناڵێنن، بەهۆی نەبوونی ئاسایش و خزمەتگوزاریی پێویست و نەبوونی کارگێڕییەکی یەکگرتوو لە ناوچەکەیان”.

 

بە پرسیارێک کۆتایی بە بەیاننامەکە هاتووە کە تەیدا ئاماژە بەوە دەکات دەپرسێ “بۆچی دەبێ ئەوان هێشتا باج بدەن؟ ئێمە زۆر باش دەزانین چارەسەری درێژخایەن بەردەستە، بۆیە داوا لە هەردوو حکومەت لە بەغدا و هەولێر دەکەم خێرا و بەبێ دواکەوتن ئەو بابەتە چارە بکەن و رێکبکەون

Back to top button