بارزانی: راستە گوتوومانە شەڕی بڕاكوژی حەرامە بەڵام سنوریشمان هەیە

خواكوڕك
مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەدیمانەیەكی دا رایگەیاند، پێشتر به ده‌نگى بڵند وتم شه‌ڕ نه‌بێت و شه‌ڕ خراپه و ساڵێك گفتوگۆ بێته ئاراوه له سه‌عاتێكى شه‌ڕ باشتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌م بوو له‌و ئه‌نجامه ده‌ترسام و به داخه‌وه هێشتا ده‌رفه‌تى ئاشتى نه‌هاتووه‌ته ئاراوه و به‌داخه‌وه شتى زۆر ناخۆش روويانداوه و هه‌ر كات ده‌رفه‌ت بێته ئاراوه ئێمه ئاماده‌ين رۆڵمان هه‌بێت.
هەر لەبارەی كێشەكانی ناو سوریا و پێگەی هەرێمی كوردستان لەو دۆخەی ناو سوریا بارزانی گوتی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى ئاستانه نابێت و بانگهێشتيش نه‌كراوه، ئێمه هاوكاربين و هانى هه‌ندێك لايه‌نى كورديى بده‌ين بچن به‌شداربن و ره‌وشى سووريا ره‌ش ده‌بينم و زۆر تێكه‌ڵه و به‌داخه‌وه هيچ ئاينده‌يه‌كى گه‌ش نه بۆ كورد و نه بۆ سووريا نابينم، لەبارەی پرسیاری چی بكرێت لە سوریا بارزانی گوتی، پرسيارێكى زه‌حمه‌ته و رووسيا و ئه‌مريكا به گه‌وره‌يى خۆيان خه‌ريكى ئه‌وه‌ن چى بكه‌ن باشه و زۆر ئاڵۆزه و پێويستى به كاتى زياتره.
بارزانی گوتیشی، قه‌يرانى سووريا له‌وه ده‌رچووه له‌كۆڕبه‌ندێكى ئه‌وها چاره‌سه‌رى بۆ بدۆزرێته‌وه، من پێم وايه رێككه‌وتنێك هه‌يه له‌نێوان رووسيا و ئه‌مه‌ريكا، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش ره‌نگه هه‌ندێك توركيا به‌شداربێت، هه‌ندێك ئێران به‌شداربێت، هه‌ندێك ئوردن به‌شدار بێت، هه‌ندێك عێراق به‌شداربێت، به‌ڵام سه‌فقه ئه‌ساسييه‌كه له‌نێوان ئه‌مه‌ريكا و رووسيايه وه‌كه‌سيش نازانێت به وردى چييبووه، له‌به‌رئه‌وه خۆ ماندوو كردنه ئه‌وه‌ى تر هه‌مووى، ده‌بێ بزانين ئه‌وان چ بڕيارێكيانداوه و چى ده‌كه‌ن.
بارزانی سەبارەت بەشنگال و بوونی پەكەكە لەوناوچەیە، گوتی خۆتان ده‌زانن كاتێك پێويست بوو پێشمه‌رگه بچن چوونه كوبانێ و هه‌موو دنياش ده‌زانێت پێشمه‌رگه نه‌يهێشت كوبانێ بكه‌وێت و رۆڵى خۆيان بينى و كه ئيشه‌كه‌يان ته‌واو كرد، پێشمه‌رگه‌مان كشانده‌وه و په‌كه‌كه‌ش ده‌بێت هه‌مان شت بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خه‌ڵكى شنگال ده‌بێت خۆيان بڕيار بده‌ن و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان بۆ ره‌خساندوون و خۆيان هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و چۆنيان پێ خۆشه ئێمه پشتگيريان ده‌كه‌ين و ده‌بێت هه‌موو لايه‌نێكيش رێزيان لێبگرێت. رێگه‌ش به په‌كه‌كه ناده‌ين ئه‌وان بێن سيغه‌يه‌كى موعه‌يه‌ن به‌سه‌ر شنگالدا بسه‌پێنن و ده‌بێت خه‌ڵكى شنگال خۆيان بڕيار بده‌ن.