لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ئەمڕۆ کۆدەبێتەوەو  چەند بڕیارێک دەدات

 

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان لە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆدەبێتەوە وچەند بڕیارێک دەدات .

 

لە درێژەی قسەکانیدا وەزیری تەندروستی ئاماژە بە دۆخی ئێستای تووشبووانی کۆرۆنا دەکات کە زۆربەیان پێویستیان بە مانەوە لە نەخۆشخانەکان هەیە ، بۆیەش بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە پێویستە ڕێکاری نوێ بگیرێتە بەر

 

هەروەها گوتی یەک لە رێکارەکان چۆنیەتی کۆنترۆڵی شوێنە گەشتیارییەکان دەبێت و بەرکەوتنەکان بە ڕادەیەکی زۆر بوونەتە هۆکاری روو لە زیاد بوونی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا .

 

هاوکات ئاماژە بە بەردەست بوونی پێداویستییەکان لە ناو نەخۆشخانەکاندا دەکات و دەڵێت : “ھەموو پێداویستییەكان بە زیادەوە لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا دابین كراوە، بۆ ئەوەی لە ھەر ئەگەرێكدا جێگرەوە ھەبێت، بەڵام چارەسەری سەرەكی خۆپارێزییە بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا

 

لە کۆتاییشدا ئاماژە بە پێشبینیەکانی ڕابردووی وەزارەری تەندروستی هەرێم دەکات ، کە پێشتر هۆشداریان لە دۆخی ئێستاکە دابوو

Back to top button