تورکیا لەبارەی گرێبەستی نەوتی نێوان ئەمریکا و هەسەدە هەڵوێست دەگرێت
لە ڕاگەیاندروێکدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا واژووکردن و رێکەوتنی کۆمپانیا ئەمریکیەکان لە گەڵ کوردانی رۆژئاوا بە نایاسایی دەزانێت و دەنووسێت جێگەی قەبوڵ کردن نییە .
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دا هاتووە ، “بەداخەوە پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان کۆمپانیای “دەلتا کرێسینت ئینێرجی”ـی ئەمریکی و هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکەن لە سووریا کە لەبارەی دەرهێنانی نەوت و بازرگانیکردنە بەو نەوتەوە”.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە هێرش دەکاتە سەر یەپەگە و دەنووسێت : “رێکخراوی پەکەکە/یەپەگە بەم هەنگاوە زۆرتر لە ئامانجەکانی دابەشکاری سووریا نزیک دەبێتەوە بەڵام دەبێت تێبگات سەرچاوە سروشتییەکانی سووریا موڵکی خەڵکی سووریایە
لە کۆتاییدا ڕەخنە لەکۆشکی سپی دەگرێت و ئەو گرێبەستانە بە نایاسایی ناودەبات و دووپاتی دەکاتەوە لای تورکیا جێگەی قەبوڵ نییە .