پەیامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی شەش ساڵ تێپەڕبوون بە سەر جینۆسایدی کوردانی ئێزدی

 

 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لە پەیامێکدا کە بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی داگیرکاری و جینۆسایدی کوردانی ئێزدی بە دەستی تیرۆریستانی داعش بڵاوی کردۆتەوە تەیدا باس لەو کارەساتە دڵتەزێنە دەکات و دەنووسێت ،

 

جینۆسایدی خوشک و برا ئێزدییەكانمان لەلایەن رێکخراوی تیرۆرستی داعش هەرچەندە رووداوێكی جەرگبڕ و ویژدان هەژێن بوو لە مێژووی سەردەمی نوێی مرۆڤایەتی، بەڵام بڕوا و متمانەی کوردی ئێزدی بە خۆراگریی و بەردەوام بوون لە پەیامی ژیاندۆستی و كولتووری پێكەوەژیان و داكۆكیكردن لە وجود و باوەڕی خۆیانی بەهێزتر كرد.

دەقی پەیامەلە

 

پەیامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

لە(6)ەمین ساڵیادی كارەساتی جینۆسایدی کوردانی ئێزدیی

 

ئەمڕۆ بیرەوەری (6)ەمین ساڵوەگەڕی جینۆسایدی کوردانی ئێزدیی و كارەساتی دڵتەزێنی شنگالە، ئەو كارەساتەی ویژدانی كوردستانیان و سەرانسەری جیهانی هەژاند، لەو بیرەورەیە تاڵەدا سڵاوی ئەمەك و وەفاداری بۆ گیانی پاكی قوربانیانی ئەو مەرگەساتە دەنێرین، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزی قوربانیان دەكەین و، ئومێدەوارین ئەمە دوا كارەسات و مەینەتیی خوشك و برایانی ئێزدیی بێت.

 

جینۆسایدی خوشک و برا ئێزدییەكانمان لەلایەن رێکخراوی تیرۆرستی داعش هەرچەندە رووداوێكی جەرگبڕ و ویژدان هەژێن بوو لە مێژووی سەردەمی نوێی مرۆڤایەتی، بەڵام بڕوا و متمانەی کوردی ئێزدی بە خۆراگریی و بەردەوام بوون لە پەیامی ژیاندۆستی و كولتووری پێكەوەژیان و داكۆكیكردن لە وجود و باوەڕی خۆیانی بەهێزتر كرد.

ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان، لەو یادەدا دووپاتی دەكەینەوە، كە كوردستان وەك هەمیشە بە لانكەی ئارامیی و ئاسوودەیی بۆ هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان دەمینێتەوە، لەلایەكی دیكەوە هەوڵ و كۆششەکانمان لە هەموو لایەكەوە بەردەوام دەبن بۆ دەستەبەركردنی سەقامگیریی و ئارامیی بۆ ناوچەکە بەگشتی و شنگال بەتایبەتی، هەروەها لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش ھاندەر و هاریكاری ئەو لایەنە پەیوەندیدارانە دەبین کە کار بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەو تاوانە و قەرەبووكردنەوەی قوربانیەكانی دەکەن.

 

لە (6)مین ساڵیادی جینۆسایدكردنی کوردانی ئێزدیی، جارێكی دیكە سڵاو و درود بۆ قوربانیانی ئەو كارەساتە نامرۆڤایەتیە دەنێرین، سڵاو بۆ گیانی پاكی ئەو پێشمەرگە و فەرماندە قارەمانانەی کە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆك بارزانی شەنگالیان رزگار كرد و، گیانیان بەخشی…

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

٣ـی٨ـی٢٠٢٠

Back to top button