بەرپرسێكی یەكێتی گەنجێك لە سلێمانی دەكوژێت
خواكوڕك
رۆژی سێشەممەی رابردوو، گەنجێك لە سلێمانی لەلایان گروپێكی چەكدار دەرفێنرێت و دوای رفاندنەكەی ئەو گەنجە، تەرمەكەی لە گەرەكی راپەرین دوزرایەوە، كە 12ی فیشەك بەجەستەیەوە بووە.
بەگوێرەی سەرچاوەی هەواڵیەكان، رۆژی سێ شەممە، 17ی 1ی 2017 گەنجێك لە لایان چەند چەكدارێكی نەناسراو، بەدوو ئۆتۆمبێلی مۆنیكا و پەترۆڵ، دەرفێنرێت و پاشان تەرمەكەی لە گەرەكی راپەرین دەدۆزرێتەوە، كە 12ی فیشەكی بەجستەیەوە دیار بووە.
هەروەها سەرچاوە هەواڵیەكان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه ئه‌و گه‌نجه دانیشتوونی گه‌ڕه‌كی “قوله‌ره‌یسی” سلێمانی بووه و به پیشه‌ی كرێكاری له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین خه‌ریكبووه و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی به‌رپرسێكی یه‌كێتییه‌وه ڕفێنراوه و كوژراوه، ئێسته‌ش باوكی كوڕه‌كه سكاڵای له‌دژی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی تۆمار كردووه.