شێخ شامۆ بۆ سۆران عومەر : شه‌رم له خۆتان ناكه‌ن ئەوەندە درۆ ده‌كه‌ن
شێخ شامۆ، نوێنه‌ری ئێزدیه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە لێداوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان سۆران عومەر بە درۆ دەخاتەوەو و گوتی : سۆران عومه‌ر درۆ ده‌كات كە دەڵێ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی لە پرسی بەنێودەوڵەتیكردن و بەجینۆساید ناساندنی تاوانەكانی داعش دژی ئێزدیان لە دادگای لاهای، كەمتەرخەمن
نوێنەری ئیزدییەکان هەروەها گوتی : ئەوەی ڕاستی و جێگەی داخە په‌رله‌مانی كوردستان لەو کاتەیدا کە پێویست بوو به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵنه‌ستا کە یوسف محه‌مه‌د سەرۆکی پەرلەمان بوو، هیچ هاوكارییەکی ئه‌و كه‌یسه‌شی نه‌کرد ، ده‌بوو لیژنه‌ی تایبه‌ت به جینۆساید ئه‌و ئه‌ركه‌ی بگرتایەتە ئەستۆی خۆی ئەو بەڵگانەی دادگای لاهای داوای کردبوون پێشکەشی بکات، ئەو لیژنەیەش هەر پارتی تەیدا بەشدار نه‌بوو، یه‌كێكیان یه‌كگرتوو و ئه‌وی دیكه كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئێزدیه‌ك بوون.
شێخ شامۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باس لە سەردانیکردنیان بۆ دادگای لاهای دەکات و ئاشکرای دەکات”ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئێمه راست بوو كردمان بۆ دادگای لاهای سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشمان له‌گه‌ڵ بوو، بەڵام له كۆبوونه‌وه‌كەدا سەرۆکی پەرلەمان ئاماده نه‌بوو، بەڵکوو تەنیا من و سۆران عومه‌ر و كاك سروود بووین، ئه‌ویش وه‌كوو نوێنه‌ری مه‌سیحیه‌كان هاتبوو، ئه‌م كه‌یسه ده‌بوو حكوومه‌تی عێراق وه‌كوو ده‌وڵه‌ت بیجووڵینێت، چونکە لە چوارچێوەی سیاده‌ی عێراقیدا ئەو تاوانانە روویان داوە لە دژی ئێزیدیەکان، ئەوە راسته کە گوترا بەڵگە بهێنن، به‌ڵام ده‌بوو عێراق ئەو کارە بکات، كوردستان لیژنه‌ی باڵای دروست كرد، بەڵام كاتێك عێراق بەڵگەکان نەدات و خۆی نەکات بە خاوەن، ئەو لیژنەیەی کوردستان بە تەنیا هیچی بۆ ناکرێت، بەڵام بەداخەوە راستیەکە ئەوەیە عێراق هه‌وڵی ده‌دا كاره‌ساتەکە ناوخۆیی بمێنێتەوە نەبێت بە كەیسێكی نێودەوڵەتی
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا شیخ شامۆ بە دڵنیاییەوە رادەگەیەنێت سۆران عومەر درۆزنێکی بێوێنەیە و تاوانەکە دەخاتە ئەستۆی پارتی و تاوانەکە ناخاتە ئەستۆی یۆسف محەممەد و باس لەوە ناکات ئەو بووە نەیهێشتووە پەرلەمان کۆبێتەوە و وە بەرپرسیارەتی نەتەوەیی بیسەلمێنێت کە ئەوەی بە سەر ئێزدییەکاندا هاتووە جینۆساید بووە .
لە کۆتاییدا نوێنەرەی ئێزیدیەکان لەوکاتی پەرلەمانی کوردستان بە ئاشکرا بەغدا تاوانبار دەکات بەوەی ناهێڵێت کارەساتی شنگال بە جینۆساید بناسێندرێت دەنا لە سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه له دهۆك هه‌زاران به‌ڵگه‌ی كۆ كردووه‌ته‌وه بۆ ئیسپاتی ئەم تاوانکارییە وەک کردەوەیەکی جینۆسایدی .