دیاری کردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە موزایدەی سیاسییە
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیارنی عێراق ئەو کاتەی 6 ی حوزەیرانی 2020ی ، حەلبوسی سەرۆک پەرلەمانی عێراق هەر زوو بەرپەرچی داوەو پەی وابوو دەبێت هەرسێک سەرۆکایەتییەکەی عێراق بڕیاری لەسەر بدەن نەک بە تەنها کازمی .
هاوکاتیش هادی عامری سەرۆکی هاپەیمانی فەتح پێشنیاری کرد وادەی هەڵبژاردنەکان دوا بخرێت بۆمانگی 4 ی ساڵی 2021 بەڵام هۆکارەکانی ئەو بڕیارەی روون نەکردەوە .
هەرلەمبارەوە د.مەحمود عوسمان، سیاسەتوانی کورد پێیوایە بەبێ سەرژمێرییەکی ڕاست و دروستی دانیشتووانی عێراق، لەگەڵ چەکدانانی میلیشا چەکدارەکان هەڵبژاردن لە عێراق لەوانەی پێشتر باشتر نابێت.
د.مەحموود عوسمان، ڕای وایە : “ئەوە تەنیا موزایەدەی سیاسییە هەر یەکەی دێت رۆژێک دیاری دەکات، لە راستیدا عێراق لە دەستی چەندین کەس دایە و هەر یەکەی خۆی پێ لە حکوومەت و وڵاتەکەش گەورەترە، چونکە خاوەنی میلیشیا و چەک و پارەیە، هیچ کامێکیان نایەت راستیەکە بڵێت کە پێش وادەی هەڵبژاردن پێویستە سەرژمێری راست و دروست هەبێت کە ٢٥ ساڵە لە عێراق نەکراوە و نازانرێ ئێستا چەند ملیۆنە، جگە لەوەش چەک بەدەستی شەخس و میلیشیاکانەوەیە ئەوانە تا چەکەکانیان دادەنێن هەڵبژاردن بەهایەکی وای نابێت، هەر هەڵبژاردنێک دەبێ لە شێوەی هەڵبژاردنەکانی دیکە کە چارەسەری دۆخی عێراق ناکات”.