حەیدەرشەشۆ : ئەرێ کەس پرسیویەتی کێ  مووچەی پەکەکە دەدات لە  شنگال

 

 

حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی شنگال لە لێداونێکی میدیایی دا ئاشکرای دەکات ، وەزارەتی بەرگری عێراق مووچە و چەک بۆ پەکەکە دابین دەکات لە شنگال .

 

، فەرماندەی هێزی پاراستنی شنگال لە درێژەی قسەکانیدا گوتی : ئەو کەسانەی عێراق بەڕێوەدەبەن لەوە بەرپرسیارن، چونکە بە چاوی پێکهاتەکانی دیکەوە لە ئێزدییەکان ناڕوانن. تاوەکو ئێستا نزیکەی هەزار و 600 ژن و منداڵ بێسەروشوێنن. بەداخەوە نە حکومەتی عێراق بە دروستی لەوبارەیەوە کاری کردووە، نە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. بۆیە داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین کە بەرپرسیاربێت، چونکە خەڵکی شنگال لە هەموو مافێکی خۆی بێبەشە. هیوادارم حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە چاوێکی باشترەوە لە ئێزدییەکان بنواڕێت و شنگال ئاوەدان بکرێتەوە و خەڵکەکەی بۆی بگەڕێنەوە”.

 

هاوکات حەیفەر شەشۆ باس لە هۆکار ئاوەدان نەکردنەوەی شنگال دەکات و دەڵێت “دەبێت بپرسین پشتیوانی ئەو هێزانە لە کوێوەیە؟ ئەوانە لە کوێوە ئاراستە دەکرێن؟ مووچە و هاوکارییان لە کوێوە دێت؟ ئەمانە لە حکومەتی عێراقەوە دێن. دەبێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای یاسایی لەسەر حکومەتی عێراق تۆماربکات بۆئەوەی ئەو دۆخەی شنگال بەو جۆرە نەمێنێت و ئاسایشی بۆ بگەڕێتەوە. هیچ بیانوویەک نابینم کە حکومەتی عێراق بڵێت هێزی نایاسایی لە شنگالدا رێگرن. یان حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵێت بەهۆی گرووپی چەکدارەوە ناتوانین شنگال ئاوەدان بکەینەوە. ئەو هێزە مووچەکەی لە وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە لە بەغداوە بۆ دێت. حکومەتی عێراق پشتیوانییان دەکات با هەموو کورد بزانێت کە پەکەکە لە بەرژەوەندی نەیاراان و داگیرکەرانی کوردستاندا کار دەکات .

 

شەشۆ ڕاشکاوانە باس لە هاوکاری نێوان پەکەکە و هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکات و رای وایە ئەوان هاوئاهەنگییان لەنێواندایە و خۆیان بە ئاشکرا دەڵێن، “ئێمە سەر بە حەشدی شەعبی و وەزارەتی بەرگریی عێراقین و مووچەی خۆمان لەوان وەردەگرین”.

 

 

Back to top button