ئیبراهیم خه‌لیل دوو‌ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر کە جل و بەرگیان هەڵگرتبوو بە تەواوی سوتان

 

دوای ئه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر كه‌ جل و به‌رگیان هه‌ڵگرتووه‌ له‌ وڵاتی توركیاوه‌ به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان ده‌هاتن لە دەروازەی نیودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل رێگەی نێوان باکووری کوردستان و تورکیا و ھەریمی کوردستان گڕیانگرت و لە ئەنجامدا بە کەلوپەلەوە سووتان و دەروازەکە داخرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ فرسەت عەلی، بەڕێوەبەری گومرگی ئیبراھیم خەلیل رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كاتژمێر 06:10 ئێوارە لە گوڕەپانەکانی گومرگی ئیبراھیم خەلیل ئاگر لە دوو ئوتومبێل بەربوو، به‌ هۆیه‌وه‌ هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ كه‌ل و په‌له‌كانی ناوه‌وه‌یدا به‌ ته‌واوه‌تی سوتا.

بەڕێوەبەری گومرگی ئیبراھیم خەلیل راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ھیچ زیانی گیانیی نەبووە، بەڵام ئەو دوو ئۆتۆمبێلە بە بارەکانیانەوە کە جلوبەرگ بوون سووتاون و ئاگرەکەیش کۆنترۆڵ کراوە.
له‌ باره‌ی هۆكاری ئاگره‌كه‌ راشیگه‌یاند كه‌ هۆكار و سه‌رچاوه‌ی ئاگره‌كه‌ دیار نیه‌، بەڵام دەست بە لێکۆڵینەوە دەکەن و ھۆکارەکەی ئاشکرا دەکەن.

Back to top button