تەرمی پێشمەرگەی شەهید لەلایان پەكەكەوە رفێنرا
خواكوڕك
پاش ئەوەی پێشمەرگەیەكی لەشكری رۆژ لە بەرەكانی جەنگ شەهید دەبێت، ئاسایشی پەیەدە دەكەوێتە خۆی و تەواوی رێگاكانی كە دەچێتەوە سەر سێمالكایی دەروازی هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان دادەخات ئەمڕۆ 20ی 1ی 2017 لەكاتی گەیشتنی تەرمی پێشمەرگە بۆ ناو خاكی رۆژئاوایی كوردستان لەلایان پەیەدەوە تەرمی پێشمەرگەی لەشكری رۆژی رۆژئاوای كوردستان لەلایان ئاسایشی پەیەدەوە دەرفێنرێت.
پێشتر كاوە عەزیزی بەخواكوڕكی راگەیاندبوو، پەیەدە ترسی لەتەرمی پێشمەرگەی رۆژئاوای كوردستانیش هەیە، رۆژی چوارشەممە، 18ی 1ی 2017 لە ئاسكی موسڵ پێشمەرگەیەك بەناوی محمەد ئەمین سلۆ لە لەشكری رۆژی رۆژئاوای كوردستان، بە گوللە نیشانەشكێنی داعش شەهید بوو، هەر لەگەڵ شەهید بوونی ئاسایشی پەیەدە تەواوی پازگەكانی خۆی قایم كردووە، بۆ ئەوە رێگری لە پێشوازی تەرمی پێشمەرگە شەهید، بكات، ئەمڕۆش لەكاتی ناردنەوەی تەرمی پێشمەرگەی رۆژ بۆ رۆژئاوای كوردستان تەرمی پێشمەرگەكە دەرفێنرێت.
هەر لەو بارەیەوە خەڵكی كۆبووەوە سەرسنوری بۆ پێشوازی لە جەنازەی پێشمەرگەی رۆژ، ئەو هەڵوێستەی پەیەدەیان بە دەگمەنترێن جۆڕی هەڵوێست لەدونیادا دەزانن، دەلێن ئەوەی پەیەدە بەرامبەر گەلی كوردستان لە رۆژئاوای كوردستان دەكات لە هیچ سەردەمێك بوونی نیە.