مەکتەبی سیاسی پارتی بە بۆنەی ٦ەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدیەکان پەیامێک بڵاودەکاتەوە
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی کارەساتی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لە شنگال پەیامێک بڵاو دەکاتەوە.
ئهمڕۆ دووشهم سێى ئاب، مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی کارەساتی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لە شنگال له ڕاگهیاندراوێكدا ڕاى گهیاندووه، “دووپاتدەكەینەوە كوردستان وەك هەمیشە بە لانكەی ئارامی و ئاسوودەیی بۆ هەموو پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكان دەمینێتەوە”.
لە راگەیێندراوەکەی مەکتەبی سیاسی پرتیدا هاتووە “جینۆسایدی خوشک و برا ئێزدییەكانمان لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش هەرچەندە ڕووداوێكی جەرگبڕ و ویژدان هەژێن بوو لە مێژووی سەردەمی نوێی مرۆڤایەتی، بەڵام بڕوا و متمانەی کوردی ئێزدی بە خۆڕاگری و بەردەوام بوون لە پەیامی ژیاندۆستی و كولتووری پێكەوەژیان و داكۆكیكردن لە بوون و باوەڕی خۆیانی بەهێزتر كرد.”
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕوونى كردووهتهوه، “له شەشەمین ساڵیادی کارەساتی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لە شنگال، جارێكی تر سڵاو و دروود بۆ قوربانیانی ئەو كارەساتە نامرۆڤایەتیە دەنێرین، سڵاو بۆ گیانی پاكی ئەو پێشمەرگە و فەرماندە قارەمانانەی کە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆك بارزانی شنگالییان ڕزگار كرد و گیانیان بەخشی”.