فڕۆكهیهكی نهناسراو له سنورهكانی عێراق و سوریا هێزێكی سوپای پاسدارانی ئێران و میلیشاكانی بۆردوومانكرد
دوای ئهوهی له ماوهی رابردوو چهند جارێك هێزهكانی نزیك له ئێران له لایهن فڕۆكهی بێ فڕۆكهوان بۆردوومانكراون ئهمڕۆ جارێكی دیكه میلیشاكانی سهر ئێران له ناوچه سنوریهكانی نێوان عێراق و سوریا بۆردوومانكران و ژمارهیهك چهكدار كوژران.
روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، ئەمڕۆ لە هێرشێكی ئاسمانیدا لە ناوچەی “ئەلبوكەمال”ی سەر بە پارێزگای “دێرزوور” لە سەر سنووری نێوان سووریا و عێراق بۆ سەر پێگەكانی گروپە چەكدارەكانی لایهنگری ئێران، ژمارەیەك چەكدار كوژران.
روانگەكە ئاماژەی بەوەشدا، چەند فڕۆكەیەكی نەناسراو هێرشی چڕیان بۆ سەر پێگەكانی هێزە ئێرانییەكان و ئەو گروپە چەكدارانە ئەنجامداوە، كە فەرمان لە تاران وەردەگرن، لە ئەنجامدا ژمارەیەك چەكدار كوژران و بریندار بوون. چەندین پێگەی سەربازی و كۆگای چەك و تەقەمەنیش بە تەواوەتی لەناوبراون. بەبێ ئەوەی ژمارەی كوژراو و برینداران بخاتەڕوو.
ههروهها روانگهی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ ئاشكراشی كردووه: لە چوارچێوەی ئەو هێرشانەدا هەریەك لە سەربازگەی “ئیمام عەلی” و چەند پێگەیەكی دیكە لە نزیك هێڵی شەمەندەفەر و ژمارەیەكیشیان لە باشووری شارۆچكهی “ئەلبوكەمال” كراونەتە ئامانج.
روانگەكە لە چەند سەرچاوەیەك گواستییەوە، “دوای هێرشەكان كوژراو و بریندارەكان بە ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی سەربازی سەر بە هێزە ئێرانییەكان گوازراونەتەوە بۆ ناو خاكی عێراق و هێزە ئێرانییەكان لەناو شارۆچكهی ئەلبوكەمال باری لەناكاویان راگەیاندووە”.