تەنها لە مانگی رابردوو ٢٠ کۆلبەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون

بەهۆی سەختی ژیان هانیشتیمانیانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پەیدا کردنی بژێوی ژیانیان کۆلبەریان هەڵبژاردووە بەڵام ئەو کۆلبەرانە  لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێران دەدرێنە بەر گوللە بە جۆرێک تەنها لە مانگی ڕابردوودا 20 كۆڵبەر كوژران و بریندار بوون

میدیاکانی رۆژهەڵات ئاشکرای کردووە لە مانگی رابردوودا 20 كۆڵبەری كوردستانی ئێران بە تەقەی ھێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە كوژراون و بریندار بوون.

 

کوژرانی ئەو ژمارە زۆرەی کۆلبەران لە رۆژهەلات ، وایکرد كە ھەڵمەتێكی تویتەری بە ھاشتاگی “#كۆڵبەر_مەكوژن” رابگەیەندرێت. ئه‌و هاشتاگه‌ توانی ترەند بێت و كاردانەوەی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤیشی لێبكەوێتەوە.

 

Back to top button