له دهۆك تا دوو ههفته دهوامی فهرمی راگیرا
دوای ئهوهی ئهمڕۆ وهزارهتی ناوخۆی ههرێمی كوردستان ژمارهیهك بڕیاری نوێی بۆ گرتنه بهری رێوشوێنی تازهی دژ به كۆرۆنا دهركرد هاوكات ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای دهۆك كۆبووهوهو دوای كۆبوونهوهكهش له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی جێگری پارێزگاری دھۆك، رایگەیاند، دەوامی فەرمیی دامودەزگاكانی حكوومەت لە تەواوی سنووری پارێزگای دھۆك تا 15 ئەم مانگە رادەگیرێت.
ماجد سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دھۆك، رایگهیاند بهداخهوه ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای دھۆك لە زیادبوون دایە، بە رادەیەك كە جێگای نەخۆشەكان لە نەخۆشخانەكاندا نەماوە، ھەروەھا شوێن بۆ كەرەنتینەكردنیش نەماوە.
جێگری پارێزگاری دهۆك راشیگەیاند، رێگای نێوان توركیا و ھەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك ھەفتە دادەخرێت، تەنیا رێگا بەو حاڵەتانە دەدرێت، كە بە رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ بێت.
جێگری پارێزگاری دھۆك گووتی: دەوامی فەرمیی دامودەزگاكانی حكومەت لە تەواوی پارێزگای دھۆك تا 15ی ئەم مانگە رادەگیرێت و لە 16/8 دەست بەدەوام دەكرێتەوە.