دۆناڵد ترەمپ: ناردنی هێز بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەورەترین هەڵەیە لە مێژووی ئەمریکادا

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند بڕیاری واشنتۆن بۆ ناردنی هێز بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەستوەردانی لە ململانێ و ناکۆکییەکانی ئەو ناوچەیە، گەورەترین هەڵەیە لە مێژووی ئەمریکادا.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئاخسیۆسی ئەمریکی، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، بە بڕوای من ناردنی هێز بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەستوەردان لە ناکۆکی و ململانێکانی ناوچەکەدا، گەورەترین هەڵەیە لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندوە کە ئەمریکا دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان هەبێت بەبێئەوەی ببێتە بەشێک لە ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتان.

لە لایەکی دیکەوە سەرۆکی ئەمریکا باسیلەوەکرد، ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت و ئەنجامە پۆزەتیڤەکانی پشکنینەکان بەڕێژەی %6 کەمی کردووە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، هەروەها لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە بەڕێژەی %8 بۆ %8.7 کەمی کردووە.

Back to top button