كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما له‌م شاره‌ی هه‌رێم بۆ 36 پله‌ داده‌به‌زێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 5ی ئابی 2020، راگه‌یاند كه‌ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه‌‌ هه‌ور.

له‌ باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ کەشناسی باسی لەوەکردوە: ئەمڕۆ لە هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ 42، سلێمانی 37، دهۆك 41 و لە كه‌ركوك 44 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 5ی ئاب، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور و نمیچه‌ هه‌ور ده‌بێت.

سەبارەت بە پلەکانی گەرمای سبەینێش رونیکردوەتەوە، پێشبینی دەکرێت سبەی لە هەولێر به‌رزترین پله‌ 41، سلێمانی 36، دهۆك 38، كه‌ركوك 43 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

Back to top button