حزبوڵڵای لوبنان سوپای ئەلیکترۆنی پەروەردە دەکا

رۆژنامەیه‌كی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه‌، حزبوڵڵای لوبنانی راھێنانی بە “لەشكرێكی ئەلیكترۆنی” كردووە، كە بە ھەزاران چالاكوانانی بواری میدیای كۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت و خەڵكی وڵاتانی جیاوازن و كەسانی عێراقی، سعوودی و بەحرێنیشی تێدا ھەیە.

رۆژنامەی تێلیگرافی به‌ریتانی لە راپۆرتێكی درێژدا نووسیویه‌تی: حزبوڵڵا بە پشتیوانی ئێران ھەوڵی درووستكردنی “لەشكرێكی ئەلیكترۆنی” لە سەرانسەری ناوچەكە دەدات.

بەپێی راپۆرته‌كه‌ چالاكوانانی سووریا و عێراق، سعودیە، بەحرێن، بەشداریان لەو خولانەدا كردووە بۆ درووستكردنی ئەو “لەشكرە ئەلیكترۆن”ییە. ئەو خولانە لە باڵەخانەیەكی سێ نھۆمیدا لە گەڕەكێكی باشووری بەیرووت ئەنجام دەدرێن، كه‌ زیاتر لە 20 چاوپێكەوتن لەگەڵ سیاسی و شرۆڤەكار وكەسانی تایبەتمەند لە بواری ئامرازەكانی پەیوەندیی كۆمەڵایەتی، ئەندامێكی یەكەی كردەوە دەروونییە سەربازییەكانی عێراقی، ئەندامێكی ھەواڵگری عێراقی و ژمارەیەك ئەندامانی پێشووی تایبەتمەند بە به‌لەشكركردنی ئەلیكترۆنی لەخۆوە دەگرێت.

Back to top button