پێنجەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە دھۆك تۆمارکرا
پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 4ی ئابی 2020، توشبویه‌كی دیكه‌ی کۆرۆنا لە شاری دھۆك گیانیلەدەستدا، ئه‌مه‌ش پێنجه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانه كه له سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌و شاره تۆمار بكرێت.
لە راگەیەندراوێکی بەرێوەبەرابەتی تەندروستی لە پارێزگای دھۆك هاتوه: ئەمڕۆ نەخۆشێکی تر کە له ره‌گه‌زی مێیه و دانیشتووی قەزای زاخۆ بووە بە کۆرۆنا گیانیلە دەستدا و ژنه‌كه تەمەنی 63 ساڵ بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە: هەفتەیەک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و ژنه ته‌نگه‌نه‌فه‌س بووه و له نه‌خۆشخانه له‌ژێر هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرددا بووه، به‌ڵام ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە شاری دھۆك گیانیلەدەستدا.