وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی کۆبونەوەی لەگەڵ (پەکەکە) رونکردنەوە دەدات

وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە دەڵێن کاربەدەستانی ئەمەریکایی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە نزیک قەندیل کۆبوونەتەوە.

دەنگی ئەمریکا لێدوانی وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، هەواڵی کۆبوونەوەی کاربەدەستانی ئەمریکا لەگەڵ پەکەکە ڕاست نییە و کۆبوونەوەی لەو جۆرە ڕووینەداوە.

سەرچاوەیەکی سەربازیی لە سوپای ئەمریکاش بە دەنگی ئەمریکای وتووە، هیچ کۆبوونەوەیەک نەکراوە و هەواڵەکان درۆن.

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوە بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە، ئەو هەواڵە هیچ ڕاستی بۆ نیـیە،کۆبوونەوەی لەم جۆرە ڕووی نەداوە.

پـێشتر لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە باس لەوە دەکرا شاندێکی ئەمەریکا بە چەند ئۆتۆمبیلێک کە فڕۆکەی جەنگی پارێزگاری لێکردوون، بەرەو نزیک قەندیل ڕۆیشتوون و لەوێ لەگەڵ ئەندامانی پەکەکە کۆبوونەتەوە.

Back to top button