بوومەلەرزە باکووری کوردستانی هەژاند

 

ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 12:37 خولەکە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 بە پلەی ڕیختەر چەند ناوچەیەكی باكووری كوردستانی هەژاندووە.

 

ئەوەی تا ئێستا زاندراوە و سەنتەری کەشناسی و بوومەلەرزەی تورکیا ئاشکرای کردووە  ناوەندی ڕوودانی بوومەلەرزەكە گوندی (تەبخان) بووە لە سنووری پارێزگای مالاتیا و  بوومەلەرزەكەش بە گوڕی 5.7 بە پلەی ڕێختەر بووە

 

هاوکات باس لەوە کراوە بوومەلەرزەکە بە قوڵایی 5 کیلۆمەتر لە ناخی زەوی هاتۆتە ئاراوە  و پاریزگاکانی (مالاتیا، دیاربەكر، ماردین، ئورفە و ئەلازیغ) بە تەواوی هەستی پێكراوە بەڵام ئاماری زیانەکانی گیانی و ماددی تا ئێستا روون نەبۆتەوە

Back to top button