هەولێر : فرۆشیاری ئۆکسیجنی سەرشەقام دەستگیر کرا
لە ڕاگەیاندراوێکدا قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو هاووڵاتییەی لە سەر شەقام بتڵی ئۆكسیجینی بۆ فرۆشتن دانا بوو دەستگیر كرا
لە ڕاگەیاندراوی قایمقامی هەولێردا هاتووە دوای ئەوەی ئاگادار کراونەتەوە لە دیاردە فرۆشتنی بتڵی ئۆکسیجن لە شەقامی پزیشکان ، بە دوا داچوونیان دەست پێکردووە و لە کەمترین ماوەدا دەست بە سەر بتڵەکان و ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەدا گیراوەو شۆفێرەکەش پەڕاوی یاسایی بۆ کراوەتەوە .
لە کۆتاییدا هاتووە ، هەموو هاووڵاتیان پێویستە ئاگادار بن لە وەی فرۆشتنی بتڵی ئۆکسیجن نایاساییەو ڕێگەپێداو نییە کڕین و فرۆشتنی پێوە بکرێت .