تورکیا ناوچەکانی شارباژێڕ بۆردومان دەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/08/webste-qalb-wena-11.jpg)
ئەمڕۆ سێشەممە 4/8/2020 بۆ جارێکی دیکە فرۆکەی بێفڕۆکەوانی هیزی ئاسمانی تورکیا دەستیانکردەوە بە بۆردومانی گوندی ( گەڵالە ) سەربە قەزای ماوەت لە ناوچەی شارباژێر .
لەمبارەوە کامەران حەسەن قایمقامی قەزای ماوەت لە لێدوانیكدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : فڕۆکەکانی تورکیا ئەمڕۆ چەند مووشەکێکیان ئاراستەی دەشتی ژاژۆلان و کوێرەکانی کردووە و ئاگر و دووکەڵ ناوچەکەی داگرتووە .
کامەران حەسەن لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات ، هەرچەند ئەو هێرشە زیانی گیانی نەبووە بەڵام خەسارێکی زۆری بە ڕەزو باغ و بەرهەمهێنەرانی بنێشتی سروشتی کوردی گەیاندووە کە لەو وەرزەدا تەنها داهاتیان لە سەر ئەو بەرهەمەیە .