لە زیقار داوای دەستلەکارکێشانەوەی کاربەدەستان دەکرێت
نەبوونی ئاوو کارەبا و بە گشتی خزمەتگوزاری لەو گەرمای وەرزی هاوینەدا دانیشتووانی پارێگای زیقاری وە زاڵە هێناوە .
لەدوای چەند مانگ داوکاری لە کاربەدەستانی ئەو پارێزگایە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری و بەتایبەت کارەبا و ئاو ، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بوو ، هەربۆیە ڕژانە سەر شەقامەکان .
هەر بەو مەبەستە ئەمڕۆ سێشەممە هاووڵاتیانی قەزای ( سوق شیوخی ) رێگەی سەرەکی پارێزگاکەیان داخست و هاوکات داوایان کرد ژمارەیەک لەو کاربەدەستانەی کە ڕێگر بوون لە گەیاندنی داواکارییەکانیان دەست لە کار بکێشنەوە