هاتن و چوونەدەرەوە لە بازگەکانی پارێزگای هەولێر لە کاتژمێرێکی دیاریکراودا قەدەغە کرا
بەڕێوەبەری بازگەکانی ئاسایشی هەولێر لە لێدوانیكدا بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات بە پێی بڕیاری نوێ لەدوای کاژێر 12:00ـی ئەمشەو هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان قەدەغە دەکرێت
رائید سەلام بەڕێوەبەری بازگەکانی ئاسایشی هەولێریش هەرلەمبارەوە زانیاری زیاتر ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات و دەڵێت ، هاتنەژوورەوە و چوونەدەرەوە لە پارێزگای هەولێر تەنیا بە رێگەپێدانی ئەلیکترۆنی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت و هیچ پاساوێک ناتوانێت جێگرەوەی بڕیارەکە بێت .
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، قەدەغەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا وەکو خۆی بەردەوام دەبێت.