عێراق : 83 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرۆنا تۆمار کرا

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە نوێترین ئاماری تایبەت بە کۆرۆنا ئاشکرای دەکات لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 83 حاڵەتی نوێی مردن بەو ڤایرۆسە تۆمار کراوە .

 

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق کۆی گشتی ئاماری تایبەت بە کۆرۆنا لە سەرەتای سەرهەڵدانییەوە تا ئیستا بەم جۆرەی خوارەوە بڵاو دەکاتەوە

 

تووشبوونی گشتی : 134722

چاکبوونەوەکان : 96103

ئەوانەی لە نەخۆشخانەن و خەریکی چارەسەر وەرگرتنن : 33602

ئەوانەی لەژێر چاودێریی چڕدان: 511

کۆی گشتی گیانلەدەستدانەکان : 5017

Back to top button