مەترسیدارە ، بزانە رۆژانە چەند کەس لە هەولێر تووشی کۆرۆنا دەبن
د. خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر .
وەک د. خالس ئاماژەی پێدەکات ، رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە لە هەولێر رۆژانە دەگاتە 2000 هەزار کەس بەڵام لە ئامارەکانی فەرمیدا ئاماژەی ێناکرێت چونکە زۆربەی تووشبووان سەردانی نەخۆشخانەکان ناکەن .
بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان هاوکات ئاماژە بەوە دەکات ئەو ژمارەیە لەسەر بنەمای ئیپیدیمیۆلۆجی، بەدواداچوون بۆ داتا پزیشکییەکان دەردەکەوێت و پێوەرێکی زانستییە، “ئەو تووشبووانەی دەستنیشاندەکرێن، تەنیا 20%ـی ژمارەی تووشبووانی راستەقینەن
بە لەبەر چاو گرتنی ئەو ڕاستییە ، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتیان دەکات ڕێنامییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی لە بەر چاو بگرن و خۆ لە شوێنە گشتییەکان دوور خەنەوە .