ترەمپ : ئێران سەرچاوەیەکی دیاری تیرۆر و ئیرهابە
خواكوڕك
لێدوانەكانی ترەمپ بۆنەتە جێی بایەخی میدیاكانی جیهان بەتایبەت لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەراست و رێكەوتنی ناوەكی ئێران و پرسی سوریا و ئیسرائیل، زۆرترین دیالۆگی لای ناوەندی شیكارانی سیاسی دروست كردووە.
تایبەت بە پرسی ڕێکەوتنی ناووکی لەگەڵ ئێران، ترەمپ بە ڕۆنی دژایەتی ئەو ڕێکەوتنە دەکات و پێی وایە ئێران سەرچاوەیەکی دیاری تیرۆر و ئیرهابە و ئەو ڕێکەوتنەش خراپترین ڕێکەوتنی مێژووییەو لە ئایندە ئێران دەکاتە خاوەن چەکی ناووکی.
ترەمپ دیدێکی جیاوازی تایبەتی بەرامبەر بە جەنگی سوریا هەیەو پێی وایە مانەوەی ئەسەد لەبەرژەوەندی ئەمریکادایەو ئەوەی بۆ ئەمریکا گرنگە کۆتایی هێنانە بە داعش و ئەوەشی بە ڕونی لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە ئۆکتۆبەری ۲۰۱٦ خستۆتە ڕو.
لەبارەی مەلەفی سەربازی ڕوسیا لە سوریا،ترەمپ نیگەران نیە لە دەست وەردانی سەربازی ڕوسیا لە سوریاو پێی وایە لێدانی داعش ئامانجی سەرەکی ڕوسەکانەو ئەوەش کارێکی ئەرێنیە.
جێی بیرهێنانەوەیە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ترەمپ ئاماژەی بەوەدا ئەوەی بۆ ئەو گرنگە وەک سەرۆکی ئەمریکا تەنها بەرژەوەندیەکانی ووڵاتەکەیەتی.