هەولێر و بەغدا دەست بە دانووستانەکانیان دەکەنەوە

 

ئەحمەد مولا تەڵاڵ گوتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایدەگەیەنێت ، بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێراوەکان بەم زووانە شاندی دانووستانکاری بەغدا و هەولێر دەست بە دانووستان دەکەنەوە .

 

وەک ئەحمەد مولا گوتی : بەم زووانە شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکاتەوەو تا رێککەوتنی کوۆتایی گفتوگۆکان بەردەوام دەبن .

 

هاوکات ئاشکرای دەکات هەردووک لا وەک هەرێمی کوردستان و بەغدا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە تەنها بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر دەکرێن و پێویستە نییەتی دیالۆگەکان ئاشتیانە و لە سەر بنەمای دەستوور بن

Back to top button