گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق: کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە پێی دەستور چارەسەر دەکەین
دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر رایگەیاندبوو لەگەڵ کۆتاهاتنی جەژنی قوربان شاندێکی هەراێم سەردانی بەغدا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی کێشە هەڵواسراوەکان ئەمڕۆ گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکان بەردەوامن و هەوڵدەدەن بەپێی دەستوور چارەسەریان بکەن.
ئەحمەد مەلا تەلال، گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند گفتوگۆ بەردەوامە لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەم نزیکانە شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات، گفتوگۆکان بەردەوامن، لەنێوان بەغدا و هەرێم هیچ بژاردەیەکی دیکە نییە جگە لە گفتوگۆ نەبێت، گفتوگۆ، گفتوگۆ، دیسان هەر گفتوگۆ، ئەوەش لەپێناو چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەرێم، بەپێی دەستوور و لەژێر چەتری دەستوور”.
هەروەبا گوتیشی روونە وردەکاریی زۆر هەیە کە پێویستیان بە بەردەوامیدان و بە گەورەیی هێشتنەوەی گفتوگۆکانە لەپێناو لابردنی هەموو ئاستەنگەکان کە هەن و کەڵەکە بوون، بۆئەوەی بگەینە رێککەوتن. هەولێر و بەغدا سوورن لەسەر گفتوگۆکردن، بۆیە بەمشێوەیە هیچ کێشەیەکی هەڵپەسێردراو نامێنێتەوە، ئەمەش پرەنسیپە و هەردوولا حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی رێککەوتوون لەسەر چڕکردنەوەی گفتوگۆکان و سەردانکردنی هەردوو شاند بۆ لای یەکدی بەمەبەستی چارەسەرکردنی سەرجەم پرسە هەڵپەسێردراوەکان”.