ئەمینداری کەتائیبی لوبنانی و خێزان و کچی سەرۆک وەزیران لە نێو قوربانیەکانی تەقینەوەکەی لوبنانن
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ دووتەقینەوەی بەهێز لە بەیروتی پایتەختی لوبنان روویاندا کە بە هۆیەوە سەدان کەس کوژران و بریندار بوون، میدیاکانی ئەو وڵاتەش رایدەگەیێنن کە تەقینەوەکە بەهۆی غازی نیتراتەوە بووە.
هەروەها میدیاکانی لوبنان رایانگەیاندووە کە ئەمینداری گشتی حزبی کەتائیبی لوبنان بە تەقینەوەکە گیانی لە دەستدا، هەروەها لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەک دەنگۆی بریندار بوونی کچی سەرۆکی حکوومەتی لوبنان و خێزانی و دوو راوێژکاری هەیە