وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داواكاریه‌كی به‌په‌له‌ی بڵاوكرده‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و زیاد بوون چوو، له‌ ئێستادا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبوانی كۆرۆنا، له‌م چوار چێوه‌یه‌ش ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە بانگەوازێکی بەپەلەدا، داوایەكی ئاراستەی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كرد، ئەوانەی تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چاك بوونەتەوە.

لە بانگەوازەكەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووە “یەکێک لە ھێڵەکانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 بریتیە لە وەرگرتنی پلازمای خوێنی کەسێکی چاکبووەوە، زۆر لە نەخۆشەکان بەتوندی تووشبوونە و پێویستیان بە پلازما ھەیە”.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ تکایە ئەوانەی چاک بوونەتەوە و ٢٨ ڕۆژیان تێپەڕ کردووە بەسەر یەکەم ڕۆژی دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکەیان، سەردانی سەنتەرەکانی بانکی خوێن بکەن بۆ بەخشینی پلازما. بەم بەخشینە خزمەتێکی مرۆڤدۆستی و خێرێکی گەورە تۆمار دەکەن.

Back to top button