وهزارهتی پهروهرده له بارهی تاقیكردنهوهی قوتابیانی پۆلی 4 و پۆلی 11 راگهیندراوێك بڵاودهكاتهوه
دوای ئهوهی حكومهتی ههرێمی كوردستان رێككارهكانی خۆپارێزی له رێگای به یاننامهیهك توندتر كرد، كه به هۆیهوه لهسۆشیال مییداكان بڵاو كرایهوه بههۆی تهشهنهی كۆرۆنا تاقی كردنهوهی قوتابیانی پۆلی چوار و یازدهی ئامادهی له كاتی خۆیدا ناكرێت وهزارهتی پهروهرده راگهیێندراوێك بڵاودهكاتهوه.
وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئابی 2020 بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس کۆبوونەوەی ئەنجامدا و دوو بڕیاری دا، کە بریتین لە:
1- تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە 4ی بنەڕەتی هەتا 11ی ئامادەیی و قۆناخە ناکۆتاکانی خوێندنی پێشەیی و ئیسلامی لە وادەی خۆیدا رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی 9ی ئابی 2020 و بە پەیڕەوکردنی سەرجەم رێکارە تەندروستییە پێویستەکان ئەنجامدەدرێن. لە هەمان کاتدا دەسەڵات دەدرێتە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارەکان بۆ بەڕێوەبردن و کۆتاییهێنان بە تاقیکردنەوەکان بە رەچاوکردنی رەوشی تەندروستی لە هەر پارێزگایەک.
2- هەر قوتابی و خوێندکارێکی قۆناخە ناکۆتاکان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنابێت، بەمەرجێک حاڵەتەکەی بە راپۆرتی پزیشکی پشتڕاستکرابێتەوە، بەو هۆیەوە نەتوانێت بەشداریی تاقیکردنەوەکان بکات، دەسەڵات دەدرێتە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان کە لە کاتێکی گونجاودا و بەر لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن تاقیکردنەوە بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارە تووشبووانە ئەنجامبدەنەوە.