خاڵی خامەنەیی بۆچی نامەی بۆ خامەنەی نارد

خواكوڕك
لە نامەیەکیدا حسین میردامادی خاڵی ڕابەری شۆڕشی ئێران داوا لە خوشکەزاکەی دەکات پێش ئەوەی کار لەکار بترازێت سیاسەتەکانی خۆی بگۆڕێت،هەر لەو نامەدا خاڵی خامنەیی داوا دەکات کۆتایی بە فشارەکانی سەر خاتەمی و موسەوی و کەڕوبی بهێنرێت کە بە هۆی بونی بیروڕای جیاوازەوە خراونەتە ژێر چاودێری و فشارەوە.

 

نامەکەی خاڵی خامنەیی لە سایتی کەلیمەی نزیک لە بزوتنەوەی سەوزی ئۆپزسیۆن بڵاوکراوەتەوە، هاوکات داوا دەکات تا تروسکاییەک ڕوناکی ماوەو دۆخەکە تێک نەچوە کۆتایی بەو سیاسەتە بهێنە بەرامبەر ئەو سەرکردانەی ئۆپزسیۆن چونکە کات کوشتن لەبەرژەوەندیت نیە.

Back to top button