پێنج بیرۆکەی جیاواز بۆ بەکارهێنانی خوێ لەماڵەوە

خوێ یەکێکە لە پێکهاتە سەرەکیەکانی چێشتخانە بۆ بەتامکردنی خواردنەکانت، بەڵام دەکرێت بۆ 10 کاری جیاوازی دیکە بەکاریبهێنیت.

1-تێکەڵکردنی خوێ و ئاو، بۆ پاککردنەوەی پەڵەی قاوە لەسەر جلوبەرگ یان مێزی تەختە.

2- هەڵگرتنی خوێ لە پارچەیەک قوماشدا لەگەل پەنیر و جۆرەکانی، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی تێکنەچێت و کەڕوو دروست نەکات.

3- فڵچەکانی دەمی گسکی کارەبایی بە ئاو و خوێ بشۆ، یارمەتیدەرە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی و مانەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر.

4- شوشەوات و گۆزەکانی رازاندنەوەی ناوماڵ بە قوماشێک پاکبکەرەوە، کە لە ئاو وخوێ هەڵکێشرابێت، چونکە بریقەدار و گەشاوەی دەکات.

5- خاوێنکردنەوەی مەنجەڵ و کەلوپەلە مسیەکان بە ئاو و خوێ و سرکە و ئارد.

Back to top button