یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنا: مێسی چامپیۆنزلیگ بۆ بارسێلۆنا به‌ده‌ست ده‌هێنێت
دوایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگ وه‌ستان و وابڕیاره له هه‌ینی داهاتوو، یارییه‌كانی گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانه‌تی له ئه‌وروپا ده‌ستپێبكاته‌وه، یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆناش پێیوایه، لیۆنێل مێسی ده‌توانێت چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه بۆ بارسا به‌ده‌ست بهێنێت.
سلڤینهۆی به‌ڕازیلی و به‌رگریكاری پێشوو بارسێلۆنا ده‌رباره‌ی چامپیۆزلیگی ئه‌م وه‌رزه گوتی:”ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی چامیۆنزلیگ له‌لایه‌ن بارسێلۆنا هه‌یه، مێسی له‌و یانه‌یه یاریی ده‌كات، ئه‌و تاوه‌كو ئێستا باشترین یاریزانی جیهانه، به‌ڕاستی لیۆ ده‌توانێت له دوو چركه زۆر شت بگۆڕێت، كاتێك تۆپ به مێسی ده‌گاته، تۆ یه‌كسه‌ر چاوه‌ڕوانی گۆڵ ده‌كه‌ی، هه‌روه‌ها بارسا یاریزانی باشی هه‌یه و ده‌توانن ببنه پاڵه‌وان”.
بارسێلۆنا، رۆژی شه‌ممه له یاریی هاتنه‌وه قۆناغی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ، له‌سه‌ر یاریگای كامپ نوو میونداری ناپۆلی ده‌كات، له كاتێك له یاریی چوون به گۆڵێك یه‌كسان بوون.