لە ماوەی 9 ساڵی رابردوو نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست

کەمبونەوەی بەهای دۆلار لە جیهاندا وایکردوە زێڕ وەک پەناگەیەکی ئارام لە لایەن وەبەرهێنەرانەوە سەیر بکرێت، بەوهۆیەشەوە نرخەکەی بەردەوام لە زیادبوندا بێت.

بەپێی ئامارە جیهانییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لەبازاڕەکانی جیهاندا 5.22 دۆلار بەرزبوەوە و نرخەکەی گەیشتە 2027.88 دۆلار، واتە بە رێژەی 0.26%ی بەهاکەی زیادیکردوە.

بەهۆی زیادبونی نیگەرانییەکان لەبارەی ئەگەری درێژەکێشانی ئەو قەیرانە تەندروستییەی کە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە جیهاندا سەریهەڵداوە، هەروەها ئەو هەڵئاوسانە ئابورییەی کە بانکە ناوەندییەکانی جیهانی گرتوەتەوە خواست لەسەر زێڕ زیادیکردوە، بەجۆرێک بەهاکەی ئاستێکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد، کە لە نۆ ساڵی رابردودا بەخۆیەوە نەبینیوە.

Back to top button