جێگری پارێزگاری هەولێر: بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە
جێگری پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند پێشبینی دەکەن لە چەند رۆژی داهاتوودا دۆخی کۆرۆنا لە شاری هەولێر خراپتربێت، چونکە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە،بەڵام وەک وەرگرتنی چارەسەر هێشتا لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە.
هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندوە، لە چەند رۆژی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەکانی شارەکەدا جێگەی هیچ نەخۆشێکی نەمابوو،چونکە توانای تەندروستی ئێمە سنوردارە.
ئاشکراشیکردوە ئێستا کێشەی کەمی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکان چارەسەرکراوە، بەڵام سیستەمی پێدانی ئۆکسجینەکە بە نەخۆشەکان وەک پێویست نیە چونکە سیستەمەکە لە ساڵی 1984 دروستکراوە زۆر کۆنە.
جێگری پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکردوە ئێستا ڤایرۆسەکە لە هەولێر زۆر زیاتر لە جاران بڵاوبوەتەوە و لە هەموو گەڕەک و ماڵەکان بونی هەیە.
هێمن قادر ئەوەشی ووتوە ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە شاری هەولێر زیاترە لە 5000 توشبوو،بەڵام ئەوەی دەڵێت رۆژانە 2 هەزار تۆماردەکرێت تەنیا قسەیە چونکە ڕۆژانە 200 حاڵەتمان هەیە.
لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆشەوە جێگری پارێزگاری هەولێر دەڵێت ئێمه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆمان به قۆناغ قۆناغ ڕاگه‌یاند، به‌ڵام بووه هۆی ڕاوه‌ستانی كاروكه‌سابه‌تی هاوڵاتییان، له زۆر بواردا حكومه‌تیش توشی شه‌له‌ل بوو، بۆیه ئێمه له كاتی ئێستادا پێمان باشه هاوڵاتییان خۆیان بپارێزن، چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش ڕابگه‌یه‌نیین به‌شێوه‌یه‌كی شكلی به‌رچاو له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان، له نێوان شاره‌كان به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوڵاتییان له كوچه و كۆڵانه‌كان له گه‌ڕه‌كه‌كان له ماڵه‌كانی خۆیان، خۆیان نه‌پارێزن هیچ ئامانجێك ناپێكێت.
رونیشیکردەوە، ئیعتمادی زۆری نه‌خۆشخانه له‌سه‌ر ئۆكسجینی بوتڵه، ئۆكسجینی بوتڵیش له‌ڕوی به‌كارهێنانییه‌وه زۆر سه‌خته زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌و هه‌مو بوتڵه ئۆكسجینه له 5 نهۆمی نه‌خۆشخانه به‌كاربهێنیت، له‌وانه‌یه ئه‌سته‌م بێت و ئاسان نه‌بێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێمه توانیمان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر و ئێمه‌ش وه‌كو ئیداره، كه سه‌رپه‌رشتیمانكردوه هاوكارییان بوین له كاتی ئێستا كێشه‌كه نه‌ماوه و ئۆكسجینی باش دابین ده‌كرێت، به‌ڵام سیسته‌می پێدانی به‌نه‌خۆشه‌كان وه‌كو پێویست نییه، خوازیارین كه چاره‌سه‌ر بكرێت یان ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆ‌سه‌كه به‌ره‌و كه‌می بڕوات نه‌خۆشه‌كان بگوازرێنه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی تر و ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌تاڵ بكه‌ین و به‌كاری نه‌هێنیین بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی كۆرۆنا.