به‌ڤیدیۆ : حه‌سه‌ن نه‌سروڵا به‌نیاز بوو ته‌قینه‌وه‌ گه‌وره‌كه‌ی به‌یروت له‌ ئیسرائیل بكات

ئەمینداری گشتیی حزبوڵای‌ لوبنان پێش ڕوودانی‌ تەقینەوە بەهێزەکەی‌ دوێنێیی بەیروتی‌ پایتەختی‌ لوبنان، باسی له‌ ئه‌نجامدانی تەقینەوەیەکی‌ هاوشێوە لە ئیسرائیل کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە به‌گشتی ان گرته‌یه‌گی ڤیدیۆیی له‌ ئه‌رشیفی حه‌سه‌ن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای‌ لوبنان دانراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا دەڵێت، بۆمبی‌ ئەتۆمی‌، مەبەستم ئه‌گه‌ر لەلایەن حزبوڵاوە موشه‌ك ئاراسته‌ی سەر کۆگاکانی‌ ئامۆنیا لە بەندەری‌ حەیفا لە ئیسرائیل بكرێت، دەبێتەهۆی‌ ڕوودانی‌ تەقینەوەیەک کە كاریگه‌رییه‌كه‌ی هێنده‌ی بۆمبی‌ ئەتۆمییە.

نه‌سروڵا له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌ڵێت ئەو موشەکانە ئەگەر لەو ناوچەیە بکەونە خوارەوە کە ژمارەی‌ دانیشتوانەکەی‌ 800 هەزار کەسە، دەبێتە هۆی‌ کوژرانی‌ دەیان هەزار کەس.

ئەو سیناریۆیەی نه‌سروڵا باسی كردوه‌ كتومت هاوشێوەی‌ ئەو تەقینەوەیەیە کە دوێنێ لە بەیروت ڕوویدا، کاتێک کۆگایەکی‌ پڕ لە نیتراتی‌ ئامۆنیا تەقییەوە و به‌هۆیه‌وه‌ زیاترله‌ چوار هه‌زار كه‌س كوژران و برینداربوون.

سه‌رله‌ ئێواره‌ی دوێنێ سێشەممە 4ی ئابی 2020 لە بەیروتی پایتەختی لوبنان دوو تەقینەوەی بەهێز روویاندا، بەهۆیانەوە، جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی زۆریی ماددی کەوتەوە، وەزارەتی تەندروستیی لوبنانیش له‌ دوایین ئاماردا ئاشكرایكردوه‌ كه‌ زیاتر لە چوار هەزار کەس برینداربوون و زیاتر لە 100ی دیكه‌ش گیانیان لەدەستداوە.

https://www.facebook.com/hamadani3jel/videos/335332424178311/?t=12

Back to top button