چەندین تووشبوو بە کۆرۆنا لە هەولێر باری تەندروستیان ناجێگیرە

هاوکات لە گەڵ هەڵکشانی ئاماری تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر ، تووشبووانی ناو نەخۆشخانەکانیش زیاتر لە ڕابردوو پێویستیان بە ئۆکسیجن هەیەو ئامارەکەش هەروا لە بەرز بوونەوەدایە .

 

لەمبارەوە دكتۆر شاخەوان خەیلانی، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی بۆ تووشبوانی كۆرۆنا لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندەکان ئاشکرای دەکات ئێستا لە نەخۆشخانەكەمان 58 نەخۆش هەیە و لەژێر چاودێریی پزیشكیدان ، بەڵام 11 كەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە و چوار كەسیشیان باری تەندروستیان زۆر ناجێگیر و مەترسیدارە و ئەوانی دیکەش لەژێر چاودێریی پزیشكیدان و چارەسەریان بۆ دەكرێت ، بەڵام ئەگەری هەڵکشانی زیاتری دیاردەکە لە ئارادایە .

 

لە کۆتاییدا شاخەوان خەیلانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات رێنماییەکانی تەندروستی زیاتر لە پێسوو ڕەچاو کەن ، چونکە شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا زۆر بەهێزتر لە پێشوو دەرکەوتووە

Back to top button