پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت
لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان نەوزاد ئەدهەم بەرێوەبەری گشتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لە بەردەوامی وەرگرتنی گەنمی خوتیاران و دابەشکردنی پارەی گەنم دەکات
بەرێوەبەری گشتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی : ، وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی كوردستان بەردەوامە و خەریكە تەوا بێت، كە لە ئێستادا ٩٨% وەرگیراوە و، پارەی وەجبەی یەكەمیش گەیشتووە و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
هاوکات روونکردنەوەی زیاتر دەدات لە سەر چۆن دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران و دەڵێت : ئەو چەكی پارەیە كە پێش جەژن گەیشتبوو و ھەشت ملیار دینار بوو، وەكو وەجبەی یەكەمی پارەی گەنمی جووتیاران، ئێستا پارەكەش گەیشتووە و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت، بە جۆرێك بۆ ھەولێر دوو ملیار و بۆ سلێمانی سێ ملیار و بۆ دھۆكیش سێ ملیار دینارە
لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات ئەمە وەجبەی یەكەمە و بڕیارە وەجبەی دووەمی پارە رەوانەی ھەرێمی كوردستان بكرێت و بە دڵنیاییشەوە هەر کات بگاتە دەستمان بە بێ ڕاوەستان بە سەر خووتیاراندا دابەشی دەکەیین .
.