پۆلیسی هەولێر لە سەر کارێکی نەشیاو دوو کەس دەستگیر دەکات
دووگەنج لە کاتێکدا بە ئۆتۆمبێل لە منداڵێک دەدەن ، بە بەرچاوی خەڵکەوە وا نیشان دەدەن بە نیازن بیبەنە نەخۆشخانە ، بەڵام دواتر لەی دەدەن و لەسەر شەقام فڕیی دەدەن
لە دوای ئاشکرا بوونی ئەم تاوانە لە رێی کامێراکانی چاودێری هەولیرەوە پۆلیس دەست بەجێ هەردووک تاوانبارەکە دەستگیر دەکات و لەمبارەشەوە ئاگادارییەک باو دەکاتەوە .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند: به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان و به‌شی پۆلیسی ناوشار- ڕۆژهه‌ڵات – بنكه‌ی پۆلیسی باداوه، دوو تۆمه‌تباریان به ناوه‌كانی (ا.ن.خ) و (ع.م.ا) و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی باداوه، به تۆمه‌تی لێدان له منداڵێك به ئۆتۆمبێل به ناوی (دواڕۆژ كارزان خه‌سره‌و) ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ، ده‌ستگیر كرد، كه به ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئۆباما) لێیان دابوو و دواتر گوایه منداڵه‌كه ده‌به‌نه نه‌خۆشخانه، به‌ڵام له شوێنێكی نزیك له ڕووداوه‌كه فڕێیان دابوو.