ناوی بچووکترین تووشبووی کۆرۆنا  لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

 

لە راگەیاندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک ئاشکرای دەکات مناڵێکی  تەمەن (17 ) رۆژە کە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو چاک بۆتەوە .

 

هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە دووتووشبووی دیکەش کە نەخۆشی شێرپەنجەیان بووە چاک بوونەتەوە .

 

لە کۆتاییدا ئاماژە بە مانەوەی تووشبووان لە نەخۆشخانەکان دەکات و دەنووسێت ،  زۆرترین مانەوەی تووشبووی كۆرۆنا لەنێوان 7-23 ڕۆژدا بووە، هەشت ژنی دوو گیانیش تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون، لەئێستاشدا شەش كەسیان نەخۆشخانەیان جێهێشتوە و چاكبوونەتەوە.

Back to top button