بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکومەت بودجەیەکی تایبەت بۆ تەندروستی دهۆک تەرخان دەکرێت

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەک ملیارد دینار بۆ تەندروستی پارێزگای دهۆک تەرخان کراوە ، لە دوای ئەوەی رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەو پارێزگایەش رووی لە زیاد بوون کردووە .

 

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لەمبارەوە

 

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/8/5  بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی پارێزگای دھۆک تەرخانکرا …

 

بە فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ،بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی و پارێزگای دھۆک تەرخانکرا کە بە شێکە لە بودجەی فریاکەوتنی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە.

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٥ ئاب ۲۰۲۰

Back to top button