ماکرۆن سەردانی بەیروت دەکات
ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا وەک یەکەم وڵات بە شیوەی فەرمی لە دوای تەقینەوەکەی بەیروت سەردانی ئەو وڵاتەدەکات و دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیانی لوبنان .
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی (ئەسۆشێتید پرێس)، نووسینگەی سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاندووە کە سەرۆک ماکرۆن چاوی بە سەرکردە سیاسییەکانی لوبنان دەکەوێ.
هاوکات ئەمڕۆ ئێوارە چەند فڕۆکەیەک بار هەڵگر و دوو فڕۆکەی سەربازی لە سوپای فەرەنسا، لەگەڵ هێزێكی ئاسایشی مەدەنی و ئەندامانی فریاگوزاری و سەنتەری گەڕۆکی تەندروستی بۆ چارەسەرکردنی 500 بریندار دەگەنە لوبنان
لە گەڵ گەیشتی تیمی فریا کوزاری فەڕەنسی جان ئیف لۆردیان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایدەگەیەنێت “لوبنان و لوبنانییەکان دەتوانن لە دۆخە سەختەکاندا پشت بە فەرەنسا ببەستن، ئێمە لە ساتە دژوار و مەرگەساتەکاندا دان بە هاوڕێکانماندا دەنێین و بە هوموو شێوەیەک پشتیوانیان دەبین ”.