له‌ رۆژئاوای كوردستان 20 حاله‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران

 

له ‌دوو هه‌فته‌ی رابردوو ژماره‌ی تووشبوون و گیان له‌ ده‌ستدان به‌ هۆی كۆرۆنا له‌ رۆژئاوای كوردستان له‌به‌رز بوونه‌وه‌دایه‌ تا ئێستا 50 حاله‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا تۆمارکران.

د. جوان مستەفا، ھاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی لە باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا له‌ باره‌ی هه‌ڵكشانی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ رۆژئاوای كوردستان راگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە 20 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا تۆمارکران.

هه‌روه‌ها ھاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی لە باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا گوتیشی: “یەکێک لەو حاڵەتانە ئەمڕۆ لە ھەرێمی شەھبا گیانی لەدەستداوە پیاوێکی تەمەن شەست ساڵان بووە”.

جوان مستەفا ئاماژەی بەوەشکرد: “16 لەو حاڵەتانە لە ھەرێمی جزیرە و دوو حاڵەتیش لە دێرەزور و دوانیتریش لە ھەرێمی شەھبا تۆمارکراون ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی پێشتر حاڵەتێک لە نەخۆشخانەی قامیشلۆ چاکببووتەوە و سەرجەمی گشتی تووشبوانی کۆرۆنا لە باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا بوونەتە 50 حاڵەت”.

Back to top button