په‌رستاره‌ پاڵه‌وانه‌كه‌ی به‌یروت، له‌ كاتی ته‌قینه‌وه‌ به‌ هیزه‌ سێ منداڵی ساوا له‌ مردن رزگار ده‌كات

 

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز و وێرانكه‌ر له‌ به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان روویدا، له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌ییه‌كه‌م له‌گه‌ڵ زه‌وی له‌رزه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ په‌رستارێكی چاودێری ته‌نردوستی منداڵانی تازه‌ له‌ دایك بوو، سێ مناڵ له‌ نێو نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌هێنێته‌ ده‌ره‌وه‌و رزگاریان ده‌كات.

بیلال جاوش وێنه‌گری په‌رستاره‌ پاڵه‌وانه‌كه‌ به‌ میدیاكانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ كاتی روودانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ر به‌یرووت ئاگر بیندراوه‌و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش به‌یرووتی هه‌ژاندووه‌ له‌ شێوه‌ی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك، بۆیه‌ له‌ نزیك نه‌خۆشانه‌ی ئه‌لره‌وم كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ له‌دایك بوون و منداڵان بینیم په‌رستاریێك سێ منداڵی ساوا تازه‌ له‌ دایك بووی له‌ باوه‌شگرتووه‌و راده‌كات.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ له‌ به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌ هێز روویدا كه‌ له‌ ئاكامدا بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ 100 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له‌ 4000 هه‌زار هاووڵاتی لوبنانی ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی گه‌روه‌ی نێوده‌وله‌تی و ناوخۆی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.

Back to top button