کاروانێکی سەربازی هەوپەیمانی نێو دەوڵەتی گەیشتە رۆژئاوای کوردستان
له درێژه‌ی به‌رده‌وامی ئالیۆزیه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كرده‌ی تیرۆریستی و چاڵاكی ئه‌نجامدا جاریكی دیكه هێزێكی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وله‌تی گه‌یشته شاری قامیشلوی رۆژ ئاوای كوردستان.
كه‌نالی روسیا الیومی وێنه‌ی كاروانه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌و هاوكات رایگه‌یاندووه كه كاروانێكی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، گەیشتە شاری قامیشلۆ له رۆژئاوای كوردستان، كە دەیان بارھەڵگر، زرێپۆش، ئۆتۆمبێل و كەرستەی لۆجستیی لە خۆگرتبوو.
هه‌روه‌ها روسیا الیوم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه كاروانەكە لە رێگای خاڵی سنووری “وەلید” دەربازی رۆژئاوای كوردستان بووە. دواتر بەرەو بنكەكانی ئەمەریكا لە حەسەكە و دێرەزوور رۆیشتووە.